دڵنیایی تەندروستی ئەو بڕە داراییەیە لە دۆخی لەناکاوی تەندروستیدا خەرجدەکرێت. خزمەتگوزارییەکە چەندین جۆر خەرجیی تەندروستی دەگرێتەوە، لەوانە سەردانکردنی پزیشک، دەرمان، پشکنین و مانەوە لە نەخۆشخانە. هەموو ئەوانە تێچوویەکی زۆری هەیە ئەگەر دڵنیایی تەندروستیت نەبێت. لەگەڵ دڵنیا بۆ  دڵنیایی ، دەتوانیت شوێن و ناوچەی کارکردنی دڵنیاییەکەت دیاری بکەیت، ئەمە بە گوێرەی پێویستیی خۆت. دەتوانیت لە دڵنیاییەکەت لە عێراق، وڵاتانی دراوسێ یان تەواوی جیهان جێگیربکەیت. بە کڕینی یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی دڵنیایی لەلای ئێمە، لە خەرجییە تەندروستییەکانت بێخەم دەبیت و ئەرکی پارەدان بۆ پێداویستییەکانت لەسەر خۆت لادەبەیت. خزمەتگوزاریی دڵنیایی زۆر ورد و گونجاومان بۆ کۆمپانیا بچوک و گەورەکان ئامادەکردووە، کە بە تەواوی رەنگدانەوەی خواستی خۆیانە. وەبەرهێنان لە خزمەتگوزارییەکی دڵنیایی تەندروستی هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانیت پێگەی داراییت لە کاتی دۆخێکی لەناکاوی تەندروستیدا بپارێزیت. خزمەتگوزارییەکانمان لەم بازنانەدا بەردەستە:

هۆملاند:

دابینکردنی پارە بۆ ئەو نەخۆشانەی چارەسەری خێرا لە نەخۆشخانەکان وەردەگرن یان ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە.

لیڤانت:

ئەم خزمەتگوزارییە پارەدانی راستەوخۆیە بۆ هاووڵاتیان لە نەخۆشخانەکانی ناوخۆی عێراق. هەروەها لەکاتی گەشتکردن بۆ ئوردون، لوبنان، سووریا و تورکیا.

TPA:

دڵنیا هاوبەشی لەگەڵ گلۆبمێد کردووە بۆ پێشکە شکردنی دڵنیایی تەندروستی لە 14 وڵاتی جیاواز، ئەمەش بۆ فراوانکردنی بازنەی خزمەتگوزارییەکانمان.

هاوبەشی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی دڵنیاییکردنەوە