دڵنیا بۆ دڵنیایی باشترین دڵنیایی لێپرسراوێتیی گشتی پێشکەشی کڕیارانی دەکات تاوەکو پێویستی و بەرژەوەندییەکانیان پڕبکاتەوە. دڵنیاییەکانمان ئەمانەن:

ئەم دڵنیاییە قەرەبووی کڕیارانمان لە کاتی زیانبەرکەوتن و برینداربوونی بەشداربووانمان یان لایەنی سێیەم لەکاتی کارکردندا، هەروەها قەرەبووی زیانی کەرەستەی لایەنی سێیەم و برینداربوونی کارمەندەکانی لایەنی سێیەم دەکاتەوە، کە بەهۆی خراپی یان باش کارنەکردنی ئەو کەرەستە و ئامێرانەوە روویداوە کە بەشداربووانی ئێمە داوێتییە لایەنی سێیەم.

ئەم خزمەتگوزارییە قەرەبووی ئەو کڕیارانەمان دەکاتەوە کە تۆمەتباردەکرێن بە پێدانی خزمەتگوزاریی خراپ، راوێژکاریی هەڵە یان دیزاینی هەڵە بە کڕیارانیان، کە بووەتە هۆی زیانی کڕیارەکانیان. ئەم خزمەتگوزارییە بەکارهێنانی هەڵەی کەرەستەی تەندروستی دەگرێتەوە کە بەهۆی هەڵە یان کەمتەرخەمی پزیشکەکانەوە روودەدات.

ئەم دڵنیاییە یارمەتی ئەو کارمەندانە دەدات، کە لە کاتی کارکردن لەو کۆمپانیایەی کاری لێدەکەن بریندار دەبن. قەرەبووەکە تێچووی تەندروستی، مووچەی بڕاوی ماوەی کارنەکردن بەهۆی برینداربوونەوە دەگرێتەوە و هاوکاری کارمەندەکان دەکات بە زووترین کات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

ئەم دڵنیاییە بۆ ئەو بەڵێندەرانە دەبێت، کە لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا کاردەکەن، پێویستە ئەو بەڵێندەرانە قەرەبووی کرێکارەکانیان بکەن بە پشتبەستن بە رێکارە دانپێدانراوەکانی DBA. AIG یەکێکە لە دڵنیاییدەرەکان کە لەلایەن وەزارەتی کاری حکومەتی ئەمریکاوە دانیپێدانراوە.

ئەم دڵنیاییە کۆمپانیا و کارمەندەکانیان لەو زیانانە دەپارێزێت کە بەهۆی کاری کۆمپانیایەکی دیکە یان کارمەندانی کۆمپانیایەکی دیکەوە روودەدات. هەروەها لەو داواکارییانەش دەیانپارێزێت کە لەلایەن ئەو دوو لایەنەوە لە دژیان بەرز دەکرێتەوە. زۆر گرنگە هەموو کۆمپانیایەک ئەم دڵنیاییەی بۆ پاراستنی کارمەندەکانی و بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی هەبێت.

هاوبەشی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا پێشەنگەکانی دڵنیاییکردنەوە