دڵنیا بۆ  دڵنیایی کۆمپانیایەکی هاوپشکی تایبەتە  لە ساڵی  2007 دامەزراوە. لە بازاڕی دڵنیاییدا کە بە گەورەبوون و گۆڕانی خێرا دەناسرێت، دڵنیا بۆ  دڵنیایی دەیەوێت باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ بەشداربووانی بە گوێرەی پێداویستییەکانیان دابین بکات. ئێمە ژمارەیەک دڵنیایی جۆراوجۆر دابین دەکەین کە لە کەرتەکانی ئەندازیاری، گەشت و پیشەسازییەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دڵنیایی ئۆتۆمبێل و موڵک و دڵنیایی تەندروستی.

کۆمپانیاکە دانپێدانراوی رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئایزۆ (ISO)  ە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش تۆمارکراوە. دڵنیا پابەندی رێنماییە نێودەوڵەتییەکانە و باشترین رێکارەکان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری دڵنیایی بۆ کڕیارانی پەیڕەو دەکات. ئێمە تیمێکی بە ئەزموونی بەڕێوەبردنمان هەیە کە ئەزموونێکی تەواو و پڕ زانیارییان لە سێکتەری دڵنیاییدا هەیە و بەیەکەوە کار بۆ دەستەبەرکردنی باشترین خزمەتگوزاریی دڵنیایی دەکەین تاوەکو لە ئارامیی بەشداربووانمان دڵنیابینەوە.

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی 

بەڕێز هیوا ڕەئوف خاوەن کارو وەبەرهێنەرێکی ناسراوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ، لە ساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبای بەدەست هێناوە لە زانکۆی بغداد ، لە ساڵانی دواترەوە بە گرنگیدان بە گرێبەستی گشتی و گەشەپێدانی کاروباری گروپەکەی بەردەوامە .

لە کۆتایەکانی ساڵی نەوەدەکانەوە هیوا ڕەئوف پەیوەندی بە پیشەسازی پەیوەندییە خێراکانی هەرێمی کوردستان و عێراق فراوانتر کردووە .

لەماوەی دەیەی ڕابردوودا خۆی بە هەوڵدان بۆ ئاوەدان کردنەوە و کارگەکانی بەرهەمهێنان تەرخانکردووە .

بەڕێز هیوا ڕەئوف یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای دڵنیا بۆ دڵنیایی وە ئێستا وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای دڵنیا کاردەکات و خاوەنی ٥٦٪ ی پشکەکانیەتی

هیوا ڕەئوف

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی 

ئامانجە ستراتیژییەکانمان

تەکنەلۆژیا و شیکاری
سەرچاوە مرۆییەکان
نایابی کارکردن
کارایی فرۆشتن و خزمەتگوزاری کڕیار

بەهاکانمان

  • کڕیاران وەک یەکەمایەتی سەرەکیمان ئێمە لە کڕیارەکانمان تێدەگەین و پێداویستیەکانیان دەناسین، و بەردەوام داهێنان دەکەین بۆ ئەوەی ئارامی دەروونییان پێبدەین بە تێپەڕاندنی چاوەڕوانییەکانیان
  • بەدرەوامی ئێمە هەوڵدەدەین خۆشگوزەرانی درێژخایەنی کۆمپانیای دڵنیا مسۆگەر بکەین بۆ پاراستنی کڕیاران و کارمەندان و خاوەن پشکەکانی کۆمپانیاکە و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی
  • ژینگەیەکی کارکردن پڕ لە پاداشتی داهێنان و ئەدای کارکردن ئێمە بە ڕێز و دەستپاکی مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەین، هەوڵدەدەین بۆ باشی لە کارەکانماندا، پاداشتی کارمەندەکانمان دەدەینەوە بۆ دەستکەوتەکانیان

تێڕوانینی دڵنیا

وەک یەکەم کۆمپانیای پێشەنگی دڵنیایی لە عێراق، ئامانجمان وایە ببینە هەڵبژاردنی دڵخوازی کۆمپانیا و هاووڵاتیان، کە بە گونجاوترین نرخ خزمەتگوزارییەکانیان پێشکێش بکەین.

ئێمە پابەندین بە گەیاندنی جۆرێک لە خزمەتگوزاریی کە پشتی پێببەسترێت و بەرزترین ئاستی کرداری هەبێت. کڕیارانمان دەتوانن دڵنیابن کە داواکانیان بە دادوەرانە و کارایانە جێبەجێدەکرێت، هەروەها دڵنیایان دەکەینەوە ئەو بڕە پارەیە یان قەرەبووەی داوایانکردووە و شایانیانە وەریدەگرن. هەمیشە ئامانجمان وایە لە سەروو چاوەڕوانیی کڕیارانمانەوە بین و ببینە کۆمپانیایەکی پێشەنگ بۆ تەواوی جۆرەکانی دڵنیایی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

دەمانەوێت خزمەتگوزارییەکی داهێنەرانە و گشتگیر پێشکەشی کڕیارانمان بکەین، تاوەکو باشترین ئەزموون لەگەڵ ئێمە بکەن ئەوەش بە ڕاییکردنی کارەکانمان بە کارمەندی بە ئەزموون و پڕ وزە کە بە یەکگرتوویی و لەسەر بنەمای داواکاریی کڕیار کاردەکەن.

ئێمە چی دەکەین

پابەندبوونمان بە کڕیارەکانمانەوە

دڵنیا بۆ دڵنیایی پێویستیی کڕیارەکانی لە پێش تەواوی چالاکییەکانییەوە دادەنێت. کۆمپانیاکەمان ئامادەیە خزمەتگوزاریی دڵنیایی پرۆفێشناڵانە و پڕ وردەکاری دابین بکات، کە رەنگدانەوەی پێداویستیی کڕیارەکانمانە. ئێمە بەردەوام لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەداین لە پرۆسە و سیستمی کارکردنمان، تاوەکو لە ئاست چاوەڕوانی کڕیارەکانمان بین.

بەڕێوەبردنی داواکارییەکان

دڵنیا بۆ دڵنیایی تیمێکی بەهێزی بەڕێوەبردنی هەیە کە داواکاریی کڕیارانمان راییدەکەن. تیمەکەمان بە تەواوی ئامادەکراون بۆ راییکردنی داواکارییەکان بە شێوەیەکی بەهێز و سەردەمییانە. تیمەکەمان لە نزیکەوە کار لەگەڵ کڕیارەکانمان دەکەن، تاوەکو دڵنیابن داواکارییەکانیان بە شێوەیەکی دادوەرانە و خێرا ڕاییدەکرێت و قەرەبووی گونجاو لە کاتێکی کورت و گونجاودا وەردەگرنەوە.

سەقامگیری دارایی

دڵنیا بۆ دڵنیایی لە ڕووی داراییەوە سەقامگیرە، ئەمەش وادەکات کڕیارانمان ئارام بن کە دەزانن پارەی دڵنیاییەکەیان لە دەستێکی سەلامەتدایە. کۆمپانیاکەمان لە توانایدا هەیە لە هەر کات و شوێنێکدا بێت پارەی داواکاریی کڕیارەکانمان خەرجبکات و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دارایی پتەوی کۆمپانیاکەمانە.

دڵنیاکردنەوەی دووەم

پابەندیی کۆمپانیاکەمان لە دروستکردنی پەیوەندی پرۆفێشناڵانە و روون لەگەڵ سەرچاوەکانی دووبارە-دڵنیاکردنەوە، ئەوە دەردەخات، هەوڵ بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریی پشت پێبەستراو و پتەو بۆ کڕیارەکانمان دەدەین.

دڵنیاکردنەوەی دووەم ڕۆڵێکی گرنگ لە پیشەسازی دڵنیاییدا دەگێڕێت، ئەوەش بە رەچاوگرتن و لێکدانەوەی مەترسیی زیانی کۆمپانیاکانی دڵنیایی. بە دانانی بەشێک لە دارایی کۆمپانیاکانی دڵنیایی لەلای سەرچاوەیەکی دیکە وەک پاڵپشتی دووەمی دارایی، کۆمپانیاکانی دڵنیایی دەتوانن ئەگەرەکانی زیان کەمبکەنەوە و دڵنیابنەوە لەوەی لە ئەگەری کارەساتی داراییدا دەتوانن بڕە پارەی داواکارییەکان و قەرەبووەکان خەرجبکەن. دڵنیا بۆ دڵنیایی هاوبەشی لەگەڵ سەرچاوە پاڵپشتیکارەکانی جیهان و ناوچەکە دەکات، هەربۆیە بە گەرەنتی و بە شێوەیەکی کارایەنە دەتوانێت پارە و قەرەبووی بەشداربووانی خزمەتگوزارییەکان دابین بکات و لە هەمان کاتدا مەترسییەکانی سەر خۆی لابەرێت.