دڵنیا بۆ دڵنیایی کۆمپانیایەکی هاوپشکی تایبەتە لە ساڵی 2007 دامەزراوە. لە بازاڕی دڵنیاییدا کە بە گەورەبوون و گۆڕانی خێرا دەناسرێت، دڵنیا بۆ دڵنیایی دەیەوێت باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ بەشداربووانی بە گوێرەی پێداویستییەکانیان دابین بکات. ئێمە ژمارەیەک دڵنیایی جۆراوجۆر دابین دەکەین کە لە کەرتەکانی ئەندازیاری، گەشت و پیشەسازییەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دڵنیایی ئۆتۆمبێل و موڵک و دڵنیایی تەندروستی.
کۆمپانیاکە دانپێدانراوی رێکخراوی نێودەوڵەتیی ئایزۆ (ISO) ە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش تۆمارکراوە. دڵنیا پابەندی رێنماییە نێودەوڵەتییەکانە و باشترین رێکارەکان بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری دڵنیایی بۆ کڕیارانی پەیڕەو دەکات. ئێمە تیمێکی بە ئەزموونی بەڕێوەبردنمان هەیە کە ئەزموونێکی تەواو و پڕ زانیارییان لە سێکتەری دڵنیاییدا هەیە و بەیەکەوە کار بۆ دەستەبەرکردنی باشترین خزمەتگوزاریی دڵنیایی دەکەین تاوەکو لە ئارامیی بەشداربووانمان دڵنیابینەوە.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
بەڕێز هیوا ڕەئوف خاوەن کارو وەبەرهێنەرێکی ناسراوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق ، لە ساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی ئەندازیاری کارەبای بەدەست هێناوە لە زانکۆی بغداد ، لە ساڵانی دواترەوە بە گرنگیدان بە گرێبەستی گشتی و گەشەپێدانی کاروباری گروپەکەی بەردەوامە .
لە کۆتایەکانی ساڵی نەوەدەکانەوە هیوا ڕەئوف پەیوەندی بە پیشەسازی پەیوەندییە خێراکانی هەرێمی کوردستان و عێراق فراوانتر کردووە .
لەماوەی دەیەی ڕابردوودا خۆی بە هەوڵدان بۆ ئاوەدان کردنەوە و کارگەکانی بەرهەمهێنان تەرخانکردووە .
بەڕێز هیوا ڕەئوف یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای دڵنیا بۆ دڵنیایی وە ئێستا وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای دڵنیا کاردەکات و خاوەنی ٥٦٪ ی پشکەکانیەتی
هیوا ڕەئوف
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
ئامانجە ستراتیژییەکانمان
بەهاکانمان
-
کڕیاران وەک یەکەمایەتی سەرەکیمان ئێمە لە کڕیارەکانمان تێدەگەین و پێداویستیەکانیان دەناسین، و بەردەوام داهێنان دەکەین بۆ ئەوەی ئارامی دەروونییان پێبدەین بە تێپەڕاندنی چاوەڕوانییەکانیان
-
بەدرەوامی ئێمە هەوڵدەدەین خۆشگوزەرانی درێژخایەنی کۆمپانیای دڵنیا مسۆگەر بکەین بۆ پاراستنی کڕیاران و کارمەندان و خاوەن پشکەکانی کۆمپانیاکە و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی
-
ژینگەیەکی کارکردن پڕ لە پاداشتی داهێنان و ئەدای کارکردن ئێمە بە ڕێز و دەستپاکی مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەین، هەوڵدەدەین بۆ باشی لە کارەکانماندا، پاداشتی کارمەندەکانمان دەدەینەوە بۆ دەستکەوتەکانیان
تێڕوانینی دڵنیا
وەک یەکەم کۆمپانیای پێشەنگی دڵنیایی لە عێراق، ئامانجمان وایە ببینە هەڵبژاردنی دڵخوازی کۆمپانیا و هاووڵاتیان، کە بە گونجاوترین نرخ خزمەتگوزارییەکانیان پێشکێش بکەین.
ئێمە پابەندین بە گەیاندنی جۆرێک لە خزمەتگوزاریی کە پشتی پێببەسترێت و بەرزترین ئاستی کرداری هەبێت. کڕیارانمان دەتوانن دڵنیابن کە داواکانیان بە دادوەرانە و کارایانە جێبەجێدەکرێت، هەروەها دڵنیایان دەکەینەوە ئەو بڕە پارەیە یان قەرەبووەی داوایانکردووە و شایانیانە وەریدەگرن. هەمیشە ئامانجمان وایە لە سەروو چاوەڕوانیی کڕیارانمانەوە بین و ببینە کۆمپانیایەکی پێشەنگ بۆ تەواوی جۆرەکانی دڵنیایی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
دەمانەوێت خزمەتگوزارییەکی داهێنەرانە و گشتگیر پێشکەشی کڕیارانمان بکەین، تاوەکو باشترین ئەزموون لەگەڵ ئێمە بکەن ئەوەش بە ڕاییکردنی کارەکانمان بە کارمەندی بە ئەزموون و پڕ وزە کە بە یەکگرتوویی و لەسەر بنەمای داواکاریی کڕیار کاردەکەن.
ئێمە چی دەکەین
دڵنیا بۆ دڵنیایی پێویستیی کڕیارەکانی لە پێش تەواوی چالاکییەکانییەوە دادەنێت. کۆمپانیاکەمان ئامادەیە خزمەتگوزاریی دڵنیایی پرۆفێشناڵانە و پڕ وردەکاری دابین بکات، کە رەنگدانەوەی پێداویستیی کڕیارەکانمانە. ئێمە بەردەوام لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەداین لە پرۆسە و سیستمی کارکردنمان، تاوەکو لە ئاست چاوەڕوانی کڕیارەکانمان بین.
دڵنیا بۆ دڵنیایی تیمێکی بەهێزی بەڕێوەبردنی هەیە کە داواکاریی کڕیارانمان راییدەکەن. تیمەکەمان بە تەواوی ئامادەکراون بۆ راییکردنی داواکارییەکان بە شێوەیەکی بەهێز و سەردەمییانە. تیمەکەمان لە نزیکەوە کار لەگەڵ کڕیارەکانمان دەکەن، تاوەکو دڵنیابن داواکارییەکانیان بە شێوەیەکی دادوەرانە و خێرا ڕاییدەکرێت و قەرەبووی گونجاو لە کاتێکی کورت و گونجاودا وەردەگرنەوە.
دڵنیا بۆ دڵنیایی لە ڕووی داراییەوە سەقامگیرە، ئەمەش وادەکات کڕیارانمان ئارام بن کە دەزانن پارەی دڵنیاییەکەیان لە دەستێکی سەلامەتدایە. کۆمپانیاکەمان لە توانایدا هەیە لە هەر کات و شوێنێکدا بێت پارەی داواکاریی کڕیارەکانمان خەرجبکات و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دارایی پتەوی کۆمپانیاکەمانە.
دڵنیاکردنەوەی دووەم
پابەندیی کۆمپانیاکەمان لە دروستکردنی پەیوەندی پرۆفێشناڵانە و روون لەگەڵ سەرچاوەکانی دووبارە-دڵنیاکردنەوە، ئەوە دەردەخات، هەوڵ بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاریی پشت پێبەستراو و پتەو بۆ کڕیارەکانمان دەدەین.
دڵنیاکردنەوەی دووەم ڕۆڵێکی گرنگ لە پیشەسازی دڵنیاییدا دەگێڕێت، ئەوەش بە رەچاوگرتن و لێکدانەوەی مەترسیی زیانی کۆمپانیاکانی دڵنیایی. بە دانانی بەشێک لە دارایی کۆمپانیاکانی دڵنیایی لەلای سەرچاوەیەکی دیکە وەک پاڵپشتی دووەمی دارایی، کۆمپانیاکانی دڵنیایی دەتوانن ئەگەرەکانی زیان کەمبکەنەوە و دڵنیابنەوە لەوەی لە ئەگەری کارەساتی داراییدا دەتوانن بڕە پارەی داواکارییەکان و قەرەبووەکان خەرجبکەن. دڵنیا بۆ دڵنیایی هاوبەشی لەگەڵ سەرچاوە پاڵپشتیکارەکانی جیهان و ناوچەکە دەکات، هەربۆیە بە گەرەنتی و بە شێوەیەکی کارایەنە دەتوانێت پارە و قەرەبووی بەشداربووانی خزمەتگوزارییەکان دابین بکات و لە هەمان کاتدا مەترسییەکانی سەر خۆی لابەرێت.